سعوودیە به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی G20 ناكات
ستیڤن سایبهرت گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی داوه كه سعوودیە پێی راگه‌یاندوون به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی G20 ناكات، كه بڕیاره له 7 و 8ی ئه‌م مانگەدا له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام بدرێت.
ستیڤن هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی سعوودیەی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته‌ی له نێوان قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداودا هه‌یه، زیاتر به‌و قه‌یرانه‌وه سه‌رقاڵن و ناتوانن له G20 به‌شداری بكه‌ن.
تاوه‌كو ئێستە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیەوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه كه به‌شداری G20 ناكه‌ن، ته‌نیا وته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیارییه‌ی ئاشكرا كردوه.
باسنيوز
