سووریا.. لە شەش مانگدا نزیکەی پێنج هەزار و 400 کەسی مەدەنی کوژراون
لە ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە ناحکوومییە لە لەندەن هاتووە "لە سەرەتای ساڵی 2017 و لە ئەنجامی شەڕ و هێرشەکانی حکوومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانی، گرووپە میلیشیاکان، هێزەکانی هاوپەیمانان، داعش و گرووپە تیرۆریستیەکان، پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزە کوردییەکانی دیکە، لانیکەم پێنج هەزار و 381 هاووڵاتی بۆ وێنە 1059 منداڵ و 742 ژن گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، حکوومەتی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بەرپرسیاری کوژرانی 2072 کەسی مەدەنین کە 318 کەسیان منداڵ و 245 کەسی دیکەشیان ژن بوون.
هاوکات 875 کەسی مەدەنیی دیکەش لەلایەن داعش و 1008 هاووڵاتیش لە ئەنجامی هێرشی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کوژراون.
641 هاووڵاتیی مەدەنیش بەدەستی هێزەکانی ڕوووسیا، 512 کەسی دیکەش لەلایەن کەسی نەناسراوەوە بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، 153 هاووڵاتیی مەدەنیش لەلایەنلقەکانی سەر بە پارتی کرێاکرانی کوردستانەوە کوژراون کە 31 کەسیان منداڵ و 25 کەسی دیکەشیان ژن بوون.
باسنيوز
