توركیا داوا لە ئه‌مریكا دەكات هاوكارییه‌كانی بۆ پەكەكە رابگرێ
ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌مریكا گرت به‌وه‌ی هاوكاری پەكەكە ده‌كات.
گوتی "ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بۆ پەكەكە به‌لای توركیاوه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه. دوای كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌ش توركیا هه‌مان بۆچوونی له‌سه‌ر پەكەكە هه‌یه و پێی تیرۆریسته، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكاش هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و گروپه رابگرێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی راسته توركیا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین؟ كاڵن ئاماژه‌ی دا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی توركیا له تیرۆر، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌گرنه به‌ر.
