مەلایەکی داعش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست دەکاتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئەبو قوتەیبە، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش و مەلایەکی ئەو رێکخراوە لە وتاری رۆژی هەینیدا لەکاتی ناوهێنانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، کەمێک وەستاوە و دەستی بە گریان کردووە.
ئەبو قوتەیبە، کە بە کەسێکی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی هەژمار دەکرێت، لە درێژەی وتارەکەیدا چەند جارێک ناڕاستەوخۆ دانی بە کوژرانی بەغدادیدا ناوە.
هەروەها لە مزگەوتێکی دیکەی تەلەعفەردا، ئەبوبەڕا ئەلمووسڵی، سەرکردەیەکی ئەو رێکخراوە دانی بە شکانی رێکخراوەکە لە مووسڵ ناوە و گوتویەتی، داعش مووسڵی لە دەست داوە.
پێشتریش میدیا رووسییەکان لە زاری سەرچاوە سەربازییەکان باسیان لەوە کردبوو، کە خەلیفەی داعش لە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییە رووسییەکان، لە سووریا کوژراوە.
باسنیوز
