سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان: له پێناو مانگاكاندا مرۆڤ ناكه‌ینه قوربانی
له هیندستان ژمارەیەكی زۆری ئاین هه‌ن، هه‌ر ئاینێك خودایه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆی دروست كردووه، كه‌مینه‌یه‌كی هیندستانیش مانگا ده‌پرستن، وه‌كو خودا ته‌ماشای ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و كه‌مینه‌یه زۆر جار موسڵمان ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانكوژن.
هۆكاری كوشتنی ئه‌و موسڵمانانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مانگا ده‌كه‌نه قوربانی و گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن، ئه‌وانیش به سووكایه‌تی به خوداكه‌یان لێكی ده‌ده‌نه‌وه.
ناره‌ندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، له راگه‌یاندراوێكیدا ئاماژه‌ی كرد "له پێناو پارێزگاریكردن له مانگا، كوشتنی مرۆڤ جێگه‌ی قبووڵ نییه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش ده‌كات پێچه‌وانه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌كانی (گاندی) وه‌ستاوه‌ته‌وه".
BAS NEWS-
