ئەمریکا لە کەنداوەوە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر سووریا ئامادە دەکات

 ئەمریکا لە کەنداوەوە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر سووریا ئامادە دەکات
هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی خۆی بۆ ئەگەری هێرش بۆ سەر سوپای سووریا ئامادە دەکات.



بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (CNN) و بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە "سوپای ئەو وڵاتە کەشتییە فڕۆکەهەڵگر، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر سووریا خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."



ئەم جموجۆڵە سەربازییانەی ئەمریکا لە دەریای ناوەڕاست و کەنداو لە کاتێک دایە کە دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی دایە سووریا کە بەتەمای هێرش و بۆوردومانە کیمیاییە و لە ئەگەری کارێکی لەو شێوەدا ئەمریکا بە توندی کاردانەوەی دەبێت.



لەم هەفتەیەدا ئیسرائیلیش چەند جار بە مووشەک و ڕۆکێت چەند بنکەیەکی سوپای سووریا لە ناوچەی (قەنیترە) کردە ئامانج.


باسنيوز
Top