دووەم کاروانی سەربازیی تورکیا گەیشتە قەتەر

دووەم کاروانی سەربازیی تورکیا گەیشتە قەتەر
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی قەتەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەمین کاروانی سەربازیی سوپای تورکیا گەیشتوونەتە وڵاتی قەتەر.



کەناڵی (ئەڵجەزیرە)ی کوێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/6/22 بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، هەواڵی گەیشتنی دووەم کاروانی سەربازانی تورکیای بۆ قەتەر پشتڕاست کردووەتەوە.



هاوکات ڕۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەم کاوانە بریتی بوون لە 25 سەرباز و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی.



یەکەم کاروانی سەربازیی تورکیا بۆ قەتەر ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو گەیشتنە دەوحە پەیتەختی ئەو وڵاتە.



پیشتر پارلەمانی تورکیا گەلاڵەیەکی بۆ جێگیربوونی سەربازی نوێ لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لە قەتەر پەسەند کرد، ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە قەتەر نزیکەی پێنج هەزار کەسە.



پاش گەمارۆی ئابووری و سیاسیی ولاتانی کەنداو و هەندێ وڵاتی دیکەی جیهان بۆ سەر قەتەر، تورکیا و ئێران پاڵپشتیی سەربازی و ئابووریی خۆیان بۆ قەتەر ڕاگەیاند.
bas news-
Top