... گەورەترین خوانی بەربانگی رەمەزان لە سووریا ڕێك خرا

... گەورەترین خوانی بەربانگی رەمەزان لە سووریا ڕێك خرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی ئاربینی سەر بە دیمەشق کە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی ئەسەدە، بە بەشداریی دوو هەزار ڕۆژووگر. گەورەترین خوانی بەربانگ رێک خرا.


دەزگای خێرخوازی رەحمە لە ناحیەکە، خوانێکی بەربانگی بەبەشداری برینداران و منداڵان رێک خست.


ناحیەی ئاربین تەنیا یەک کیلۆمەتر لە بەرەی شەڕەوە دوورە و لە دوای خوانەکە چەندین ئایەت لە قورئان خوێندرایەوە و پاشان بەهۆی شەوی قەدرەوە، تا درەنگانێک چەندین موناجاتی ئایینی خوێندرایەوە.


عەبدولکەریم نائیم یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای خێرخوازی رەحمە ئاماژەی بەوەدا کە لە خوانەکەدا دوو هەزار کەس بەشدار بوون، لەوانە ٥٠٠یان منداڵ و بریندارانی جەنگ بوون.


هەروەها گوتی "ئامانجمان کۆکردنەوەی خەڵکە، دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکە بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە، ئەمەمان بەهەل زانی و خوانێکمان ئامادە کرد. لە کاتێکدا پێشتر هەموو ساڵێک چالاکی لەو جۆرەمان دەبوو، بەڵام بەهۆی گەمارۆکانەوە ماوەیەک لەم چالاکییە وەستابووین".
bas news-
Top