ئەمریکا: بە وردی چاودێریی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەکەین

 ئەمریکا: بە وردی چاودێریی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەکەین
گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە "ئەو وڵاتە بە وردی چالاکییە موشەکییەکانی ئێرانی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە".



ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، (هێسر ناورت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا پرژاوەتە سەر بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا لەبارەی لەقاودانی ئەم دواییانەی هەندێ چالاکیی مووشەکیی ئێران و ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سووریا، ڕایگەیاندووە "ئێمە درێژە بە چاودێریکردنی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران دەدەین و لە نزیکەوە بە وردی چاودێریی دەکەین".



خانمی ناورت ڕاشیگەیاندووە "ئێستا ناتوانێت وردەکاریی ئەم چاودێری کردنەوەی ئێران بخاتەڕوو، چونکە هەندێکیان پەیوەندییان بە پرسی ئەمنی و هەواڵگرییەوە هەیە.



ئەم گوتانەی گوتەبێژری وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە کاتێک دان کە ڕکەوتی 2017/6/19 ئێران لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە حەوت مووشەکی ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی داعش لە پارێزگای "دەیرەلزوور"ی سووریا کرد و بە گوتەی خۆی تۆڵەی هێرش و تەقینەوەکانی تارانی کردووەتەوە، بەڵام سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردووەتەوە "ئەو مووشەکانەی ئێران ئامانجی خۆیان نەپێکاوە".





باسنيوز
Top