ئیسرائیل: مووشەکەکانی ئێران لە سووریا ئامانجیان نەپێکاوە
لەمبارەوە رۆژنامه‌ی "هائارێتز"ی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌كۆی ئه‌و 7 مووشه‌كه‌ی ئێران ئاراسته‌ی كردوون، 3 مووشه‌كییان دیار نین له‌كوێ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و دوو له مووشه‌كه‌كانیش كورتیان هێناوه و له‌ناو خاكی عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، واتە ته‌نها دوو مووشه‌ك ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
به گوێره‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه ئیرانییه‌كان، ئه‌و مووشه‌كانه له پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی مۆڵگه‌كانی داعش له سووریا كراون.
حكوومه‌تی ئیسرائیل زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه كۆكردووه‌ته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆی گشتیی مووشه‌كه‌كان 7 مووشه‌كی جۆری زولفه‌قار بوونه و ئێران ده‌ڵێت ته‌كنه‌لۆژیای وای تێدا به‌كار هاتووه، كه به وردی ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن، به‌ڵام به ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌و ئامانجانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، كه بۆی ئاراسته كرابوون.
ئەم زانیارییانە لە کاتێک دان کە ئێران ڕای گەیاندووە ئەو مووشەکانە لە جۆری (بالستیک) بوون و ئامانجی خۆیان پێکاوە و بەپێی ڤیدیۆیەک کەلە ماڵپەڕەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە باس لە کوژرانی زیاتر لە 50 چەکداری داعش دەکەن.
سەرچاوەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە له‌و 7 مووشەکەی کە ئێران بۆ "دەیرەلزوور"ی هەناردووە ته‌نیا دوو مووشه‌ك ئامانجی خۆی پێكاوه و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش شكستییان هێناوه، كه 3 له‌وانه دیار نین و 2 مووشه‌كیشیان له‌ناو خاكی عێراق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه
باسنيوز
