عەبادی بە گەشتێكی نا فەرمی و چاوەرواننەكراو لە تارانە
ئەمرۆ k24 بڵاویكردۆتەوە كە حسێن جابری ئه‌نساریی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ویفاقی ئێرانیی گوتوویه‌تی: پێشتر ئه‌و سه‌ردانه پلانی بۆ دانه‌ڕێژرابوو، به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه له ناكاو بووه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و ئاساییه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و هه‌ماهه‌نگییان له‌سه‌ر پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: باسی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دوایین ره‌وشی جه‌نگی تیرۆر و قۆناغی پاش كۆتاییهاتنی داعش ده‌كرێت.
هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه‌دا، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاندووه: سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ تاران بۆ باسكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئیرانه به تایبه‌تی له بواری ئابووری و قۆناغی نوێ‌دا، چونكه عێراق یه‌كیكه له وڵاته گرنگه‌كانی ناوچه‌كه له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و جه‌نگی دژی تیرۆردا.
به‌ڵام چوونی عه‌بادی بۆ تاران له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای وڵاتانی كه‌نداودا، وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریی دێته هه‌ژماردن، به تایبه‌تی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی قه‌ته‌ریان به هاوكاریكردنی ئێران و تیرۆر له قه‌ڵه‌مداوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پچڕاندووه.
