سیاسەتمەدارانی روسیا: روسیا بە سەربەخۆیی کوردستان هیچ زیانێكی پێناگات

سیاسەتمەدارانی روسیا: روسیا بە سەربەخۆیی کوردستان هیچ زیانێكی پێناگات
هەرچەندە رووسیا بە فەرمی پشتگیری خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق راگەیاندووە، بەڵام بەشێک لە سیاسەتڤانی ئەو وڵاتە بۆچوونیان جیاوازە و دەڵێن راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان پرۆسەیەکی خۆڕسکە و، پێویستە بەردەوامبێت، هیچ زیانێکیش بە رووسیا ناگەیێنێت.

پێشتر چەند بەرپرسێکی رووسی بۆ رووداو رایانگەیاندبوو رووسیا دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان ناکات، ئەمەش لەکاتێکدایە مۆسکۆ و هەولێر پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیشیان بەهێزتر دەکەن.

سیمیۆن باکداسارۆڤ، پسپۆری سەربازی و پەرلەمانتاری پێشووی رووسیا لەبارەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەڵێ: رووسیا لەم مژارەدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا لەبەرچاودەگرێت، جگە لە بەغدا ئێرانیش بەشێوەیەکی نەرێنی لە گشتپرسی دەڕوانێت، لەلایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێز پوتین کۆبووەتەوە و پشنیازی چەندین گرێبەستی لەگەڵ رۆسنێفت و گازپرۆم کرد، ئەمەش دەریدەخات بەرژەوەندی زۆر جدیمان هەیە، بەبڕوای من لەروانگەی ئەم پەیوەندییانەوە پەیوەندی رووسیا و کوردستانی سەربەخۆ دیاری دەکرێت.


محمد سلێمان


Top