ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران: ڕۆڵی خەڵک لە حکوومەتی ئیسلامیدا سەرچاوەی دووبەرەکێیە

 ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران: ڕۆڵی خەڵک لە حکوومەتی ئیسلامیدا سەرچاوەی دووبەرەکێیە
بەیاننامەکەی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران کەلە پێگەی سەرەکییان بڵاو کراوەتەوە، لەبارەی ڕۆڵی خەڵک لە حکوومەتی ئیسلامیدا نووسیویە "ئەوەی کەدەڵێن دەنگ و ڕوانگەی خەڵک سەرچاوەی ڕوایی حکوومەتی ئیسلامییە، ڕەتکراوەیە و پێچەوانەی بنەماکانی دینی ئیسلامە".



ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری لە کاتێک دایە کە بەمداوایانە "حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ڕای گەیاندبوو "دەنگ و ڕای خەڵک دیاریی ڕۆژئاوای دوای ڕێنێسانس نییە بۆ ئێمە و ئێمە خاوەنی مەزهەب و مەرامی دینین کە حەزرەتی عەلی بنەمای حکوومەت و فەرمانڕەوایی بە دەنگی خەڵک دەستنیشان دەکات".



لەم بارەوە مەکارم شیرازی، یەکێک لە مەرجەع تەقلیدەکانی شیعە لە وەڵامی ڕۆحانیدا دەڵێت "لە ئیسلامدا حاكم و دەسەڵاتدا خەڵک هەڵینابژێرن".



بەمداوانە حەسەن ڕۆحانی پرۆژەیەکی لەبارەی ڕۆڵ و گرنگیی دەنگی خەڵک لە حکوومەتی ئیسلامیی پێشکەش بە ئەنجومەنی شارەزایان کردووە کە ڕەت کراوەتەوە.



باسنيوز
Top