ئێران چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا دەكات

ئێران چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا دەكات
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، بارەگاكانی داعشیان لە شاری دێرەزۆر لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا مووشەكباران كردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندون.

بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، شەوی رابردوو سوپای پاسداران، بارەگای سەرەكی داعشیان له‌ شاری دێرە‌زۆری سووریا کردووه‌ته‌ ئامانج و گورزێکی كوشندەیان له‌ داعش داوه‌.

سوپای پاسداران ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ھەردوو پارێزگای كرماشان و سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، مووشەكەی ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا كردووە.

میدیاكانی ئێران، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ئەو ھێرشەی ئێران بۆسەر داعش، وەك وەڵامێكە لەبەرامبەر ھێرشەكانی رۆژی 7 حوزەیرانی2017 بۆسەر پەرلەمانی تاران و گۆڕی خومەینی، كە بووە ھۆی كوژرانی 18 كەس.





K24
Top