تایمز: ئیسرائیل و سعوودیا له گفتوگۆدان بۆ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی
به‌پێی زانیاریی ڕۆژنامه‌که، هه‌ردوو وڵات ده‌ستییان به گفتوگۆی نهێنی کردووه بۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسیی خۆیان لە ڕیاز و تەلەبیب.
وا بلاو کراوەتەوە کە، له سه‌ره‌تادا کۆمپانیاکانی هه‌ردوولا ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تیی کارسازی و وه‌به‌رهێنانی خۆیان له لای یه‌کدی بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان فڕێنی فڕۆکه‌ی ئیسرائیلیشی به مه‌ودای ئاسمانیی سعوودیا‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت. به‌پێی سه‌رچاوه‌که، تا ئێستا به‌رپرسانی سعوودیا ددانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه و ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی تایمز هاوکات نووسیویەتی، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی سعاودیایی، ئه‌و باسه ته‌نیا داوایەکی کۆشکی سپی بووه که له سه‌ردانه‌که‌ی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکادا پێشکه‌ش کراوه و به‌ڵام هه‌نگاوی بۆ نه‌هاویشتراوه. هه‌روه‌ها به دووری نازانێ که ته‌نگژه‌ی قه‌ته‌ریش به‌شێکی په‌یوندیی به‌و پرۆژه‌یه‌وه هه‌بێت.
kdp-
