رۆحانی پەیامێکی زارەکی بۆ ئەمیری قەتەر دەنێرێت
ئێوارەی رۆژی شەممە 17.6.2017، حوسێن جابری ئەنساری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە دەوحە لەگەڵ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، ئەمیری قەتەر، کۆ بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی قەتەری، حوسێن جابری ئەنساری نامەیەکی زارەکیی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بۆ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی ناردووە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی نامە زارەکییەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەو سەردانەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی بۆ قەتەر، بە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتە دادەندرێ، دوای ئەوەی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند.
باسنيوز
