کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی فلیپینی پێکدا دەدەن

کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی فلیپینی پێکدا دەدەن
کەشتیگەلێکی جەنگیی ئەمریکی و کەشتییەکی فلیپینی خۆیان بەیەکدا دەکێشن و ژمارەیەک سەرباز و کارمەندی کەشتیگەلە ئەمریکییەکە بوونەتە قوربانی



رووداوەکە کاتژمێر 2:30ـی خولەکی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 17.6.2017 لە نێوان کەشتیگەلی USS fitzgeraldی ئەمریکی و کەشتی ESX CRISTALـی فلیپینی لە دووریی 56 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری یوکوسۆکای یابانی رووی داوە.



بەهۆی رووداوەکەوە، حەوت کەس لە سەرباز و کارمەندانی کەشتیگەلە ئەمریکییەکە ون بوون و فەرماندەییکەشتیگەلە ئەمریکییەکانیش بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ ژمارەیەک، رایگەیاندووە، ژمارەیەک سەرباز و کارمەندی کەشتیگەلە ئەمریکییەکە بریندار بوون.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، هەلیکۆپتەرێکی یابانی بریندارێکی ئەمریکی لەسەر کەشتییەکەوە گواستووەتەوە نەخۆشخانە و گومان دەکرێ برینەکەی سەخت بێت.




باسنيوز
Top