قەتەر بە ڕاگرتنی بۆرییە گازییەکانی دەتوانێت وڵاتی ئیمارات ڕووبەڕووی مەترسی بکاتەوە.
ئیمارات زیاتر لە %٤٠ی گازی سروشتی لە وڵاتی قەتەرەوە بۆ دێت و بە ڕاگرتنی ئەو گازەش لەلایەن قەتەرەوە وڵاتەکە دەخاتە مەترسییەوە.
لەم حاڵەتەدا ڕەنگە قەتەر ئەم چەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت کە ئەویش ڕاگرتنی پڕۆژەی بۆری گازی دۆلفینە کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان قەتەر و ئیمارات و عەممانە.
لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئیمارات ١،٢٥ تۆن گازی سروشتی لە قەتەرەوە وەرگرتووە کە دەکاتە لە %٤٠ی گازی سروشتی ئیمارات.
بەم ڕێژەیەش ڕەنگە بە ڕاگرتنی گازی سروشتی بۆ ئیمارات وڵاتەکە بخاتە مەترسییەکەوە یان سازش بکات یان بەدوای سەرچاوەی دیکەی گازی سروشتیدا بگەڕێت.
سەرچاوەكان: N R T
