به‌هرام قاسمی: سزا نوێییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "دوژمنكارییه‌كانی" ئه‌مه‌ریكایدایه دژی كۆماری ئیسلامی
به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی چه‌ندین به‌ڵێنی داوه كه پێویسته به‌ته‌واوی جێبه‌جێیان بكات و حكومه‌ته‌كان ناتوانن په‌نا بۆ ئه‌و جۆره بڕیارانه ببه‌ن.
وتیشی هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه و ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش چه‌ند جارێك دوپاتیكردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ندن به‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
قاسمی جه‌ختیكرده‌وه، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه رێوشوێنی گونجاو ده‌گرێته به‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئێران‌دا.
وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ده‌وروژێنرێت له‌باره‌ی توانا سه‌ربازی و موشه‌كییه‌كانی ئێران "كارێكی بێ پاساو نایاساییه"، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌رگری له ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات ده‌كه‌ن و هیچ رێوشوێنێگ ناتوانێت رێگرییان لێبكات له‌و باره‌یه‌وه.
ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌كی نوێی بۆ سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران و روسیادا په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ها میكانزمێكی په‌سه‌ندكرد بۆ ناچاركردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی ره‌مه‌زاندی كۆنگرێس وه‌ربگرێت پێش هه‌ر سوككردنێكی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاتانه.
خەندان
