سەرکردەیەکی ناوداری ئەڵمانی کۆچی دوایی کرد

 سەرکردەیەکی ناوداری ئەڵمانی کۆچی دوایی کرد
سەرکردەیەکی ناوداری ئەڵمانی کۆچی دوایی کرد، کە بە یەکخەرەوەی هەردوو بەشی وڵاتەکەی دادەندرێت.



پارتی دییموکراتی مەسیحیی ئەلمانیا، کە ئێستا ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا سەرۆکایەتیی دەکات و پێشتری کۆڵ سەرۆکایەتی دەکرد، رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی هەینی 16.6.2017، هێڵمەت کۆڵ، راوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیا لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچە بلۆدفیگسهافن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد.



هێڵمەت کۆڵ لە ساڵی 1982 تاوەکو 1998 راوێژکاری ئەڵمانیا بووە. بە یەکخەرەوەی هەردوو بەشی ئەڵمانیای رۆژهەڵات و رۆژئاوا و یەکگرتنەوەیان دادەندرێ. کۆڵ هەروەها یەکێک بوو لەوانەی جێدەستی دیارە لە رازیکردنی هاووڵاتییانی ئەڵمانی بە دەستبەرداربوونی دراوی مارک و قبوڵکردنی دراوی یەکێتیی ئەوروپا (یۆرۆ).



جۆر دەبلیو بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی هێڵمەت کۆڵ ”دۆستێکی راستەقینەی ئازادی بوو و یەکێک بوو لە سەرکردە گەورەکانی ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم“.



باسنیوز
Top