ئەردۆغان: چاوپۆشیی لە زیادبوونی هەژموونی ئێران ناکەین
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی ئیسپانیدا رایگەیاندووە، ئەوەی ئێران لە سووریا و عێراق دەیکا ”بەرفراوانبوونی فارسییە و من بەم فراوانبوونە رازی نیم“.
رەجەب تەییب ئەردۆغان پێموایە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرفراوانبوونی هەژموونی خۆی لە سووریا و عێراق کارێکی ”باش“ نییە و تورکیاش ”چاوپۆشیی لێ ناکات“.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئادار 2011ـەوە، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیا، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکات.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت و وڵاتانیا سوننەی ناوچەکەش پێیانوایە ئێران ناڕاستەوخۆ حوکمی عێراق دەکات.
باسنیوز
