هاوڕەگەزخوازێک دەبێتە سەرۆکی حکوومەتی سربیا

هاوڕەگەزخوازێک دەبێتە سەرۆکی حکوومەتی سربیا

دوای ئەوەی ئالیکساندەر ڤۆجیج سەرۆکوەزیرانی پێشووی سربیا وەک سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، ئانا برانابیج یەکەم وەزیری هاوڕەگەزخوازی مێژووی ئەو وڵاتە، لەسەر کورسی سەرۆکوەزیران دادەنیشێ.


سەرکۆمار ڤۆجیج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا برنابیجی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.


ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بڕیارێکی لەو چەشنە هیچ ئاسان نەبووە، دووپاتیشی کردەوە کە ئەو بڕیارە دۆڕان نییە بۆ خۆی و پارتی پێشکەوتنی سربی.


لەلایەکی ترەوە برنابیج وەك یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت و هاورەگەزخواز، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە دەستنیشانکردنی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گوتی "سوپاسی سەرکۆمار دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی پێیداوم. هەست بەو بەرپرسیاریەتیە دەکەم کە دەیگرمە ئەستۆ".


چاوەڕێ دەکرێت برنابیج تا ٢٢ی حوزەیران ناوی کابینە نوێیەکەی ئاشکرا بکات.


برنابیجی هاوڕەگەزخواز لە پێکهێنانی حکوومەتدا لە ساڵی پار وەک وەزیر دیاری کرا و ئەم هەنگاوەش لەلایەن کۆمەڵگەیLGBT ەوە بە کارێکی مێژوویی وەسف کرابوو.
bas news-
Top