عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی قه‌یرانی كه‌نداو راگه‌یاند
عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته هاوكاریكردنی تیرۆر رابگیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵات و ده‌وڵه‌تێك پاڵپشتی بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق توانیویه‌تی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بادی گوتی: "سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌م بۆ عه‌ره‌بساتی سعوودیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه نییه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی عێراق ئاشكرایكرد، به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌نداو، عه‌بادی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كارنامه‌ی عه‌بادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌یرانی كه‌نداویش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه و سنووره ئاسمانی و ئاوییه‌كانیشیان به‌رووی ئه‌و وڵاته‌دا داخستووه، هه‌ریه‌ك له‌و چوار وڵاته‌ش ده‌وحه به هاوكاریكردنی گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ڕی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
K24
