تویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ببنه تۆماری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی
كوفیفی وشه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ-ه كه له تویتێكی خۆیدا له 31ی ئایاری رابردوو بڵاویكرده‌وه كه ماناكه‌ی بووه‌ته جێگای مشتومڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و دوای چه‌ند كاتژمێرێك سڕایه‌وه.
مایك كویجلی، په‌رله‌مانتاری ویلایه‌تی ئیلنۆی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌پێی پرۆژه‌یاسای"كوفیفی" گۆڕانكاری له یاسای تۆماره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رشیڤ و به‌ڵگه‌ی نیشتیمانی پابهندهكات به تۆماركردنی تویته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كویجلی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌واڵگرییه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو"ئه‌گه‌ر سه‌رۆك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنێ بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی خۆی له‌هه‌ندێك پرس كه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه یه پێویسته ئێمه ئه‌و به‌یاننامانه تۆمار بكه‌ین و بیپارێزین".
وتیشی"تویته‌كان كاریگه‌رن و پێویسته لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك بكرێت له سه‌ر هه‌ر بڵاوكه‌ره‌وه‌یه‌ك".
هه‌فته‌ی ڕابردوو، شۆن سبایسه‌ر، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه تویته‌كانی تره‌مپ لێدوانی فه‌رمی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
به‌پێی پرۆژه یاساكه رێگری له تره‌مپ ده‌گیردرێت كه بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی بسڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پێشتر كردوویه‌تی.
خه‌ندان
