ترەمپ بۆ تیریزا مەی: ئەگەر ناڕەزاییەكان بەردەوام بن سەردانی لەندەن ناكەم

ترەمپ بۆ تیریزا مەی: ئەگەر ناڕەزاییەكان بەردەوام بن سەردانی لەندەن ناكەم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای راگەیاندووە كە ئەگەر ناڕەزاییەكانی خەڵكی بەریتانیا بەرانبەر سەردانەكەی بۆ ئەم وڵاتە بەردەوام بێت، كە بڕیارە بەهاری داهاتوو ئەنجامی بدات، ئەوا سەردانەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە و ئەنجامی نادات.


بەپێی ھەوالێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کە چەند ھەفتەیەک لەمەوبەر لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریکا و تیریزا مای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ترەمپ بە مای راگەیاندووە کە ئەگەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەریتانیا لە دژی ئەو بەردەوام بێت، ئەوا ناخوازێ سەردانی ئەو وڵاتە بکات.


ھەواڵەکە پشتی بە زانیاری بەرپرسێکی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا بەستووە کە لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و مای لەو شوێنە ئامادەبووە و تیریزا مای سەرسڕمانی خۆی لە بەرامبەر ئەو پێشهاتە نیشان داوە.


تاکو ئێستە حکوومەتی بەریتانیا لەمبارەیەوە ھیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.


ناڕەزایەتییەکانی ھاووڵاتیانی بەریتانیا لە دژی سەردانەکەی ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش یەک ملیۆن و 900 ھەزار ئیمزای ئۆنلاین بۆ پرۆتێستۆکردنی سەردانەکەی ترەمپ کۆکرایەوە و پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەكە کرا.
Top