سعودیه "رێگریی" له هاوڵاتیيانی قه‌ته‌ر ده‌كات بۆ چونه ناو حه‌ره‌می مه‌ككه
به‌پێی رۆژنامه‌ی شه‌رقی قه‌ته‌ری، عه‌لی سمیخ سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له قه‌ته‌ر له‌په‌راوێزی كۆنگره‌یه‌كدا كه له‌باره‌گای لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاندووه، لیژنه‌كه‌یان له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه سكاڵای له هاوڵاتیانی قه‌ته‌رییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن "رێگریان لێكراوه" بچنه ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه داوایان لێكردوون وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رووداوه "پێشێلكارییه‌كی روونی" مافی به‌جێگه‌یاندنی رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كانی مافری مرۆڤ.
سعودیه‌و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر، هه‌فته‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندو تۆمه‌تباریان كرد به پشتیوانی "گروپه تیرۆریستییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه"، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین قه‌یرانی دیبلۆماسی له‌ناو وڵاتانی كه‌نداودا لێكه‌وته‌وه.
ئه‌و وڵاتانه هه‌روه‌ها سنوری ئاسمانی و وشكانی و ئاوییان به‌رووی قه‌ته‌ردا داخست و دوو هه‌فته مۆڵه‌تیان به سه‌ردانكه‌ران و هاوڵاتییه قه‌ته‌ریییه‌كاندا كه وڵاته‌كانیان جێبهێڵن.
به‌ڵام قه‌ته‌ر كه تۆمه‌ته‌كانی سعودیه‌و هاوپه‌یمانی ره‌تده‌كاته‌وه، لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌رناكات كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاندووه‌و هیچ رێوشوێنێك به‌رانبه‌ریان ناگرێته به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "وڵاتی قه‌ته‌ر هیچ رێوشوێنێك ناگرێته به‌ر له‌باره‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌قه‌ته‌ر نیشته‌جێن و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیان له‌گه‌ڵمان پچڕاندووه یان ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان كه‌مكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هاوڵاتییانه ئازادی ته‌واویان هه‌یه له‌مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر خاكی وڵاتی قه‌ته‌ر، به‌پێی یاسا‌و سیسته‌می كارپێكراو له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر.
خەندان
