كوڕی قەزافی لە لیبیا ئازاد كرا
خالید زەیدی پارێزەری سەیفولئیسلام ئەمڕۆ هەواڵی ئازادكردنی کوڕەکەی قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیای پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، بە پێی یاسای لێبوبردنی گشتی كە لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە دەركراوە، سەیفولئیسلام قەزافی بەهۆی ئەوەی هیچ تۆمەتێكی بەسەردا ساغ نەبوەتەوە ئازاد كراوە.
لەماوەی ڕابردوودا دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوای ڕادەستكردنی سەیفولئیسلام قەزافی كردبوو بۆ دادگاییكردنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی، بەڵام لەلایەن حكومەتی لیبیا و دادوەرەكەوە ڕەتكرایەوە.
سەیفولئیسلامی تەمەن ٤٤ ساڵ، كوڕی گەورەی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا بووە و ساڵی ٢٠١١ دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتەكەی موعەمەر قەزافی لەلیبیا دەستگیر كرا.
دواتر و ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن دادگای تەڕابلوسەوە بە ئامادەنەبوویی بەتاوانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و كوشتنی هاوڵاتیانی لیبیا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
سەرچاوە/ n r t
