داعش دانوستاندن لەگەڵ یەپەگە دەکات
هەسەدە میلیشیایەکی سوورییە و بە پشتگیریی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی شاری رەققە، دروست بووە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان پێکهێنەری سەرەکیی ئەو میلیشیایە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندێکی دیوانی عەشایریی داعش لە رەققە بەرەو شارۆچکەی عەین عیسا چووە بۆ دانوستاندن لەگەڵ یەپەگە.
ئەبو محەمەد رەققاوی، کە چالاکوانێکی شارەکەیە، بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، ”زانیاریمان پێ گەیشتووە“، کە داعش هەوڵ دەدات دانوستاندن لەگەڵ یەپەگە و پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بکات بۆرادەستکردنی داعش بە هەسەدە.
مەرجی داعش بۆ رادەستکردنی رەققە بە هێزەکانی هەسەدە، کردنەوەی ”رێڕەوێکی ئارام“ـە بۆ دەرچوونی چەکدارانی رێکخراوەکە لە رەققەوە بۆ گوندەوارەکانی دیمەشق و دیرەزوور.
باسنیوز
