تره‌مپ: قه‌ته‌ڕ مێژووی له هاوكاریكردنی تیرۆر هه‌یه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، قه‌ته‌ڕ مێژووی هه‌یه له هاوكاریكردنی تیرۆر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا بووه.
تره‌مپ له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، راشیگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه داوا له قه‌ته‌ڕ بكرێت ده‌ست له هاوكاریكردنی تیرۆر بهێنێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیشیكرده‌وه، لووتكه‌ی ریاز سه‌ره‌تایه‌كی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به پاڵپشتیكردنی و هاوكاریكردنی تیرۆر بهێنرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر, به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر و گرووپه توندڕه‌وه‌كان، هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه و داوای لێده‌كه‌ن سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه بگۆڕێت.
k24-
