کەتەلۆنیا رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاری دەکات
دوای هەرێمی کوردستان، هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیاش رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دیاری دەکات.
رۆژی هەینی 9.6.2017، حکوومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاری دا رۆژی 1.10.2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمەکە ئەنجام بدرێت.
بڕیارە لە رۆژی 25ـی ئەیلوول، واتە پێنج رۆژ پێش ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا، هەرێمی کوردستانیش ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدات.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
bas news-
