هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەستی پێ کرد

 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا دەستی پێ کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا لەژێر گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنیدا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستی پێ کرد.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 3360 کەس بۆ پەرلەمانی بەریتانیا خۆیان کاندید کردووە کە 988 کەسیان ئافرەتن.



لە سەتاسەری بەریتانیا 48 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەپێی ئامارەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا بە بەراوردی خولی پێشوو 500 هەزار دەنگدەر زیادی کردووە.



50 هەزار بنکەی دەنگدان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە داندراوە.



پەرلەمانی بەریتانیا لە ئەنجومەنی یاسادانان و لوردەکان پێک دێت، ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا لە 1450 ئەندام پێک دێت.



پەرلەمانی بەریتانیا لە 650 ئەندام پێک دێت و بۆ ئەم خولەی پەرلەمان چەن کوردێک خۆیان کاندید کردووە.



پێشبڕکێیەکی توند لە نێوان پارتی پارێزگاران و کرێکاران لە ئارا دایە و ڕاپرسییەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەنجامی هەڵبژاردەنەکان لە بەرژەوەندیی پارتی کرێکاراندا دەبێت.



باسنیووز
Top