رۆژنامەیەكی ئێرانی: هێرشه‌كانی ئێران تائێستا هه‌شت كوژراو و 13برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه
به‌پێی ته‌سنیم، چوار که‌سی چه‌کدار چوونه‌ته ناو بینای په‌ڕله‌مان و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانان رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراوه‌و هه‌شتی تر برینداربوون.
چهکدارهكان ته‌قه‌یان له پاسه‌وانێک کردووه وقاچی بریندار بووه، دواتر ئه‌وه پاسه‌وانه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوو که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نیش که بۆ کاروباری خۆیان چوونه‌ته په‌ڕله‌مان بریندار بوون، تائێستا ژماره‌ی برینداران هه‌شت که‌سن.
هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر په‌رله‌مان تائێستا ده‌ستگیرنه‌کراون و ده‌رگای په‌رله‌مان به‌ته‌واوه‌تی داخراوه‌و ڕێگه‌ی هاتووچۆ نادرێت له شه‌قامه‌کانی ده‌ورووبه‌ری په‌رله‌مان.
به‌پێی ته‌سنیمی ئێرانی، هێرشبه‌رێك چووته ناو گۆڕه‌پانی مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی و ته‌قه‌ی كردووه، كه فیشه‌كی پێنه‌ماوه چه‌كه‌كه‌ی فڕێداوه‌و به‌ره‌و مه‌زارگه‌كه هه‌ڵهاتووه، كه گه‌یشتووه‌ته بنكه‌ی پۆلیس له نزیك مه‌زارگه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌پێی میهر، ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌زارگه‌كه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه ژنێک بووه و پشتوێنی بۆمبڕێژكراوی له خۆی به‌ستووه، به‌هۆیه‌وه، كه‌سێك كوژراوه‌و پێنجی تر برینداربوون و هێرشبه‌ره‌كان سێ بۆ چوار كه‌س بوون.
به‌پێی ئاژانسی فارس به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێکی چێندراو له مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه.
خەندان
