ژمارەیەک وڵاتی دیکە قەتەر سزا دەدەن
وەزارەتی دەرەوەی مۆریریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، قەتەر "پاڵپشتیی تیۆر دەکات و بانگەشە بۆ بیرۆکە توندڕەوییەکان دەکەن".
وەزارەتی دەرەوەی مۆریتانیا هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی، هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەپچڕێنێت.
هەروەها محەمەد ئەلمومەنی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ئوردن رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بڕیاری داوە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەر بپچڕێنێت و مۆڵەتی کارکردنی کەناڵی (جەزیرە)ش لە ئوردن هەڵبووەشێنێتەوە.
رۆژی دووشەممە 5.6.2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دروستکردنی مەترسیی تیرۆر و توندڕەوی لەسە وڵاتەکانیانەوە، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر بپچڕێنن.
دوای ئەو چوار وڵاتە عەرەبییە، حکوومەتە هەڵبژێردراوەکانی یەمەن و لیبیا و دوورگەکانی مالدیڤییش بڕیاریان دا پەیوەندییەکانیان لەگەڵقەتەر بپچڕێنن.
قەتەر، کە وڵاتێکی کەنداوی عەرەبییە، پێچەوانەی ئەو چوار وڵاتە، بەرگریی لە رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهانی دەکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی رکابەری وڵاتانی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بەهـێزە.
باسنيوز
