بەهۆی دەستڕێژی گوللە لەناو بینای پەرلەمانی ئێران کەسێک کوژرا

 بەهۆی دەستڕێژی گوللە لەناو بینای پەرلەمانی ئێران کەسێک کوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو بینای پەرلەمانی ئێران کەسێک هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکانی پەرلەمانی ئێران و کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/6/7 سێ کەسی نەناسراو بە چەک هێرشیان کردووەتەوە سەر پاسەوانەکانی پەرلەمانی ئێران و کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و تەقە لە نێوان ئەو کەسە و پاسەوانەکاندا بەردەوامە"



نوێنەری تاران ئەلیاس حەزرەتی بە کەناڵی فەرمیی تەلەفزیۆنیی ئێرانی گوتووە کە هێرشبەرەکان سێ کەسن و هەتا ئێستا دەستگیر نەکراون و شەڕ و تێکهەڵچوون بەردەوامە".



بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ڕێگە نادرێت پەرلەمانتاران بێنە دەرەوە و باس لەوە دەکرێت هێزە ئەمنییەکان دەوری پەرلەمانیان گەمارۆ داوە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.


باسنيوز
Top