پۆلیسی لەندەن داوای هەڵاتن لە هاووڵاتییانی شارەکە دەکات
مارک رۆلی، جێگری سەرۆکی پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 4.6.2017 لەسەر پردی (لەندەن بریدج)، سێ کەسی تیرۆریست بە پاسێکەوە خۆیان بە رێبواراندا کێشاوە و دواتر یەکێکیان لە پاسەکە هاتووەتە خوارەوە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر رێبوارانی سەر پردەکە.
هێرشەکە، کە بەرپرسانی بەریتانیا بە تیرۆریستی ناویان بردووە، بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی شەش کەس و برینداربوونی 30 کەسی دیکە.
پۆلیسی لەندەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە کاتی بوونی هەر رووداوێکی تیرۆریستی، هەڵبێن، یاخود خۆیان ون بشارنەوە و هەواڵ بدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
پۆلیس ئامۆژگاریی هاووڵاتییان دەکات، کە ئەگەر ناچار بوون خۆیان بشارنەوە، ئەوا مۆبایلەکانیان بخەنە سەر دۆخی بێ دەنگی و لەسەر ژمارەی 999 پەیوەندیی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.
باسنيوز
