فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دوو كێڵگەی نەوتییان کردە ئامانج
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەکانی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، دوو کێڵگەی نەوتیان لە پارێزگای دەیرەلزوور کردووەتە ئامانج و خەسارێکی زۆریان پێ گەیاندووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، دوو کێڵگەی نەوتیی (ئەلعەمەر و ئەلوەرد)ی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرەلزووری سووریا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە کراونەتە ئامانج.
هەتا ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان کاردانەوەیەکیان لەم بارەوە نەبووە و ئاست و ڕێژەی خەسارەکانیان ئاشکرا نەکردووە.
میدیاکانی سووریا و ئێران بە بەردەوامی باسی ئاڵۆزی و ململانێی نێوان ئەمریکا و گرووپ و میلیشیا شیعەکان لە عێراق و سووریا دەکەن کە هەرکامەیان بەنیازن سنووری نێوان عێراق و سووریا کۆنترۆڵ بکەن.
باسنيوز
