پوتن: ئه‌گه‌ر لێكتێگه‌یشتنی نێوان رووسیا و توركیا نه‌بووایه، هیچ لایه‌ك له سووریا نه‌ده‌گه‌یشته ئاگربه‌ست
ئه‌و لێدوانه‌ی ڤلادیمێر پوتین، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی جیهان، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبۆرگ.
پوتین گوتی: "ئێستا سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژین له سووریا، جۆرێك له ترس له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه چونكه ره‌نگه له داهاتوودا ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، له دوای دامه‌زراندنی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه به یه‌كپارچه‌یی بهێڵنه‌وه.
پوتین جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، رووسیا و توركیا هاوهه‌ڵوێستن و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر لێكتێگه‌یشتنی نێوان رووسیا و توركیا نه‌بووایه، هیچ لایه‌ك له سووریا نه‌ده‌گه‌یشته ئاگربه‌ست".
وڵاتانی رووسیا، ئێران و توركیا، پشتگیری ئاگربه‌ست و ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌كه‌ن له سووریا و له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانه 4، رۆژی 4ی ئایار/ مایۆی رابردوو گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بڕیاریاندا هێزی هه‌رسێ وڵات له‌و ناوچانه جێگیربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه سه‌ركه‌وتووبێت.
K24
