ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوری فراوان كرد
واشنتۆن به‌توندی فشاری خستبووه سه‌ر په‌كین تا چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی سنورداربكات و هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌ستن ئه‌گه‌ر پیۆنگ یانگ په‌ره به پڕۆگرانی ئه‌تۆمی و موشه‌كی بدات.
نیكی هایلی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر فراوانكردنی سزاكان وتی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و دیبلۆماسیانه‌ی دۆخه‌كه".
وتیشی "له‌پاڵ سزا دیبلۆماسی و داراییه‌كان، تائێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی كۆریای باكور به‌شێوازی دیكه ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
هایلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی روونی ئاڕاسته‌ی كۆریای باكور كرد كه پێویسته هه‌ڵدانی موشه‌كی بالیستی بوه‌ستێنێت یان روبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه كه 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ندیان كرد، چه‌ند سزایه‌كی نوێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پێنراون، له‌وانه سزا به‌سه‌ر بانكی كوریو، هێزی موشه‌كی بالیستی كۆریای باكور، 14 كه‌س كه‌له‌ناویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆسه هه‌واڵگرییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پیۆنگ یانگی تێدایه.
لیو جیه يی باڵیۆزی چین له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتی "ده‌رچه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی له نیمچه دورگه‌ی كۆریا بۆ سه‌ر رێڕه‌وی راستی خۆی به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه".
له‌ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ یه‌كه‌مجار سزای به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سه‌پاندو دواتر سزاكانی توندتر كرد وه‌ك وه‌ڵام بۆ پێنج تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌ڵدانی موشه‌كێكی بالیستی. له‌به‌رانبه‌ریشدا كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مینی ئه‌تۆمی ده‌كات.
خه‌ندان
