پوتین: نیگەرانین لە ئەگەری دابەشبوونی سووریا
سەرۆکی ڕووسیا، لەچوارچێوەی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووریی سانت پیتەرسبورگدا، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسە هەواڵییە ناسراوەکانی جیهان ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ توركیادا زۆر بابه‌ت هه‌یه له باره‌ی سووریاوه هاوڕاین له‌سه‌ری.
گوتیشی:" ئه‌گه‌ر له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كاندا له‌گه‌ڵ توركیادا رێکنەکەوتباین، ئه‌وا نه ئاگربه‌ست له سووریا ده‌سته‌به‌رده‌كرا، نه رێككه‌وتنی ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان ده‌كرا".
ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكى ڕووسیا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەیەدە/پەکەکە تێدەگەن، گوتیشی : '' لەو بارەیەوە گرنگیی بە ئەنجامدانی کاری بنیاتەنرانە دەدەین''.
جەختی لەوەشکردەوە کە نیگەرانن لە ئەگەری دابەشبوونی سووریا و گوتی : '' بە هۆی درووست‌کردنی ناوچەکانی دوور لە شەڕ و پێکدادانیش هەندێک نیگەرانیی هەیە. پێویستە ئەو ناوچانە نەبنە نموونەی مۆدێلی دابەشبوونی سووریا لە داهاتوودا. بە پێچەوانەوە پێویستە ئەو ناوچانە ببنە نموونەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و هۆکاری دایەلۆگی سیاسیی لە ئایندەدا''.
وه‌ك ئاژانسى ئه‌نادۆلۆى توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پوتین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیادا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی S-400ه‌وه كردووه و رایگەیاند: "به‌ڵام هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و سیستمانه‌مان دروست نه‌كردووه. ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستاندا باس له‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن و له چ هه‌لومه‌رجێكدا دروستی بكه‌ین. له رووی پێگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆجیا و كارمه‌نده‌وه قۆناغه‌كه پێویستی به ئاماده‌كاری زۆر هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێك نییه نه‌گونجێت. دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی ناردنی ئه‌و سیستمه هاوچه‌رخانه. به‌رپرسانی سه‌ربازیی رووس و تورك ده‌زانن كه ئه‌و سیستمانه كاریگه‌رن".
BAS NEWS-
