رووسیا لە دەریاوە کاروانێکی داعش دەکاتە ئامانج

 رووسیا لە دەریاوە کاروانێکی داعش دەکاتە ئامانج
سوپای رووسیا لە دەریای سپیی ناوەڕاستەوە کاروانێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەڕاستی سووریا دەکاتە ئامانج.



سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 31.5.2017، سوپای رووسیا لەسەر کەشتی و ژێردەریاییەکی وڵاتەکەی لە دەریای ناوەڕاست بە چوار مووشەکی کرۆز، کاروانێکی داعشی لە نزیک شاری تەدموری مێژوویی لە سووریا کردە ئامانج.



بەپێی هەواڵی ئاژانسە رووسییەکان، داعش بە نیاز بوو ئەو کاروانە سەربازییە بە چەک و پێداویستیی جەنگییەوە لە شاری رەققەوە بنێرێتە شاری تەدموور.



میدیا رووسییەکان لە وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە گواستوویانەتەوە، کە بەر لە بۆردومانەکە، رووسیا هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، تورکیا و ئیسرائیلی لە هێرشەکەدا ئاگادار کردبووەوە.



باسنیوز
Top