فڕۆكه له ده‌نگ خێراتره‌كه‌ی ئه‌مریكا خۆی نیشانی گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه ده‌دات
راگه‌یاندنی مه‌شق و راهێنانه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، هاوكاتی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كۆریای باكوور بوو كه به‌هۆی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌وه ئاراسته‌ی واشنتنی ده‌كردو رایگه‌یاندبوو" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، راهێنان له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆری ده‌كات".
مۆن سانگ جیۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور ته‌ئكیدی كرده‌وه" ئه‌مڕۆ مه‌شق و راهێنانه‌كه كراوه" به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر جۆر و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه ئاشكرا نه‌كرد".
میدیاكانی كۆریای باكوور، له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاندبوو" فڕۆكه‌ی B-1-B ئه‌مریكی، به‌سه‌ر ئاسمانی كۆریای باشووردا سوڕاوه‌ته‌وه و مه‌شقی له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی كردووه".
K24
