کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی رووسی شەش کەسی کردە قوربانی
ماڵپەڕی (سپۆتنیک)ی ڕووسی بڵاوی کردەوە ئەو ڕووداوە ئەمڕۆ سێشەممە 2017/5/30 لە ناوچەی "ساراتۆف" ڕووی داوە و فڕۆکەیەکی ڕووسی بەناوی (ئانتۆنۆف 26) لە کاتی ڕاهێنانی فڕۆکەوانیدا کەوتووەتە خوارەوە و کەسێکی سەربازی کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکەخانەی (بالاشۆف) لە ناوچەی ساراتۆف لە کاتی نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەدا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و سەرەنجام بەر بووەتەوە و ئەو ڕووداوەی لێ کەوتووەتەوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ڕووداوە بەهۆی لەکار کەوتنی یەکێک لە مەکینەکانی فڕۆکەکە ڕووی داوە، ئێستا کۆمیسیۆنی تایبەتی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو ڕووداوەیە.
ساڵانە بە دەیان فڕۆکەی ڕووسی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەکەونە خوارەوە.
باسنیوز
