زۆرینەی سەرکردەکانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ئیسلامی دەکوژرێن

 زۆرینەی سەرکردەکانی رێکخراوێکی تیرۆریستی ئیسلامی دەکوژرێن
رێکخراوێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە بەهۆی کوژرانی زۆرینەی سەرکردەکانی، هەڵدەوەشێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، رێکخراوی ئەنساڕول شەریعە لە لیبیا، یەکێک بوو لە رێکخراوە ئیسلامییە تیرۆریستییەکانی باکووری ئەفریقا و لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، کە باڵیقاعیدە بوو لە لیبیا، رۆژی یەکشەممە 28.5.2017 لە بەیاننامەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند.

ئەنساڕول شەریعە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی بۆ کوژرانی زۆرینەی سەرکردە و چەکدارەکانی گێڕاوەتەوە.

دوای رووخاندنی رژێمی موعەممەر قەزافی، سەرۆکی لیبیا لە مانگی 10ـی 2011، دەیان گرووپ و رێکخراوی تیرۆریستی لەو وڵاتە دروستبوون و شەڕی ناوخۆیی و شەڕی گرووپە تیرۆریستییەکان و حکوومەت دەستی پێکردووە.










باسنيوز
Top