دۆناڵد ترامب: دەستی ئێران دەبڕین وبە هیچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان نابێت ده‌ستى بگاته چه‌كى ناووكى
تره‌مپ له وته‌يه‌كدا كه پێشكه‌شى سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كانى بنكه‌ى سه‌ربازى سيگونيلاى ئه‌مريكاى له ئيتاڵيا كرد گوتى: پێويسته نه‌هێڵين ئێران به هيچ شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان ببێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى.
گوتيشى: سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئيسلامى ئاماده‌ييان تێدايه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵێكى جه‌سوورانه‌تر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر بگێڕن.
تره‌مپ هه‌فته‌ى رابردوو گه‌يشته سعوودييه و دواتر سه‌ردانى ئيسرائيل و فه‌له‌ستينى كرد و پاشانيش روويكرده برۆكسل بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى ناتۆ و جى حه‌وت بكات.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى گوت: ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له واژووكردنى رێككه‌وتنى پێنج كۆ يه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاته‌كه‌دا له سه‌رده‌مى باراك ئۆبامادا و ئه‌و رێككه‌وتنه بووه‌ته شاده‌مارى ژيان و خۆشى بۆ ئێران، به‌ڵام له برى ئه‌وه‌ى سووپاسى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكات، كه‌چى پشتيوانى له تيرۆر ده‌كات.
K24
