ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م دژه موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ تاقیده‌كاته‌وه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، بۆ یه‌كه‌م جار ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا دژه‌موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ تاقیبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می میدكورس،ی بۆ به‌رگری زه‌مینی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بوینگه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به‌كارهێناوه كه ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی كۆریای باكور و ڕێگركردن له جۆره‌كانی تری موشه‌ك بووه به‌ڵام بۆ موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ نه‌بووه.
فه‌رمانده‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێگری له‌كۆریای باكور نه‌كه‌ن ئه‌و كات ده‌بێته خاوه‌نی موشه‌كی ئه‌تۆمی كه بتوانێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بدات.
نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكور زیادیكردووه كه پیۆنگیانگ به گرنگی ده‌بینێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆوه بینیوه به‌هۆی به‌رده‌وامی كۆریای باكوری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی موشه‌كی خۆی.
خه‌ندان
