تره‌مپ: كیم جۆنگ ئون شێتێكه چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌وتووه‌ته ده‌ست
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، تره‌مپ له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه رۆژی 29/4/2017 ئه‌نجامیداوه گوتوویه‌تی" ناتوانین ده‌ست له شێتێك هه‌ڵبگرین كه چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ئازاد بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئێمه هێزی ئاگرینی گه‌وره‌مان هه‌یه، كه 20 هێنده‌ی هێزه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون ده‌بێت، به‌ڵام نامانه‌وێت به‌كاریبهێنین".
دوای سێ رۆژ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه، تره‌مپ به ئاژانسی بلۆمبێرگی گووت" شه‌ره‌فمه‌ندم به دیداری سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كه به‌هۆی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه دووچاری سزا و ئابڵۆقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوویه‌تی" له كۆتایی قسه‌كانیدا تره‌مپ له سه‌رۆكی فلیپینی پرسیووه" ئایا كیم جۆنگ ئون، كه‌سێكی ئارام و سه‌قامگیره یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه؟".
له وه‌ڵامدا رۆدریگۆ دوتیرتی سه‌رۆكی فلیپین گوتوویه‌تی" كیم جۆنگ ئون، یارییه‌كی مه‌ترسیداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست و ده‌توانێت ئازار و ئه‌شكه‌نجه و نه‌هامه‌تی زۆر دووچاری مرۆڤایه‌تی بكات".
K24 -
