لە چەند ساڵی رابردوو زیاتر لە 500 ئەندەنووسی چوونەتە ناو داعش

لە چەند ساڵی رابردوو زیاتر لە 500 ئەندەنووسی چوونەتە ناو داعش


ڕۆژنامەیەک لە سەر زاری چەند شارەزایەکی ئەمنی، بڵاوی کردوەتەوە کە نزیکەی ٥٠٠ ھاووڵاتی ئەندەنووسی لەم چەند ساڵەی دواییدا پەیوەندییان بە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە.



پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردوەتەوە کە رۆژنامەی Jakarta globe))، لە زاری شارەزایان رایگەیاندووە کە نزیکەی ٥٠٠ ھاووڵاتیی ئەندەنووسی، لەم چەند ساڵەی دوایی ڕوویان کردووەتە عێراق و سووریا، بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.



ھەروەھا رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەندەنووسیا توانیویانە ڕێگە لە چوونی دەیان ھاووڵاتی ئەندەنووسی بگرن کە بەنیازبوونە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە سەربازییەکان بچنە ڕیزی ئەو گرووپە توندڕەوانە، دواترین پڕۆسەش لەم بارەیەوە ئەوەبوو کە ١٧ ھاووڵاتی ئەندەنووسیا لە نێوانیاندا منداڵیش ھەبوون لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ لە تورکیاوە گەڕاندرانەوە بۆ ئەندەنووسیا، کە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیری کردبوون لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ نێو خاکی سووریا و پەیوەندیکردن بە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

BAS NEWS-
Top