كۆریای باكوور ده‌دۆڕێ و به چه‌ند رۆژێك هێنده‌ی شه‌ش ساڵی جه‌نگی سووریا خه‌ڵك ده‌كوژرێن
به گوێره‌ی سیناریۆیه‌كی خه‌مڵێنراو، كۆریای باكوور جه‌نگ له دژی كۆریای باشوور ده‌ستپیده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان سه‌ریان نه‌گرت، یه‌كه‌م شوێنیش به‌ر بۆردوومانی چه‌كه قورسه‌كانی كۆریای باكوور ده‌كه‌وێت، ئه‌و بنكه و هێزه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكان كه له كۆریای باشوورن.
له یه‌كه‌م ساته‌كانی ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌شدا، ئه‌ركی سه‌ره‌كی و له پێشینه‌ی هێزه‌كانی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، تێكشكاندنی تۆپخانه‌كانی سوپای كۆریای باكووره.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه، ده‌توانێت به مووشه‌كی تۆماهۆك، كه‌شتیگه‌لییه سه‌ربازییه‌كانی پیۆنگ یانگ خاپوور بكات، سوپای كۆریای باكووریش ده‌توانن به رێگه‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی له ژێر زه‌ویدا درووستیان كردووه، بێنه ناو خاكی كۆریای باشووره‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینیی و سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، سوپاكه‌ی كیم جۆنگ ئون. ناتوانن سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور داگیر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو سوپای كۆریای باكوور به‌ره‌و پایته‌ختی كۆریای باشوور پێشڕه‌وی كرد، ئه‌وكاته هێزه‌كانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی رۆژه ره‌شه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه، چونكه پێشتر له شاری گه‌وره‌دا شه‌ڕیان نه‌كردووه.
له هه‌موو ئه‌گه‌ر و سیناریۆكاندا، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كوژرێن، خه‌ڵكی سڤیل و سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ده‌كه‌ونه ناو ئاگری چه‌كه‌كانی سوپاكه‌ی گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه‌وه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا، هێنده‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له شه‌ش ساڵی رابردوودا لهسه‌ر خاكی سووریا كوژراون، له‌و نیمچه دوورگه‌یه‌ی كۆریا بكوژرێن.
دیارترین ئه‌گه‌ر و پرسیاره‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا كۆریای باكوور چه‌ند زیان به كۆریای باشوور و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌وه روونه سه‌ره‌نجام پیۆنگ یانگ جه‌نگه‌كه ده‌دۆڕێنێت.
K24
