ئه‌مریكا داوا له عێراق ده‌كات 785 ئه‌فسه‌رى بالآى سه‌ر به مالیكی و سوله‌یمانى له‌كاره‌كانیان دوور بخاته‌وه
هه‌یسه‌م ئه‌بو سه‌عید، ئه‌میندارى گشتى فه‌رمانگه‌ى ئه‌ورووپی بۆ ئاسایش و زانیارییه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23/ 5/ 2017) ڕای گه‌یاند :" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمى و له ڕێگه‌ى ؛گاریت كۆشنێر؛ نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داواى له حكوومه‌تى عێراقی كردووه (785) له گه‌وره ئه‌فسه‌رانى هێزه‌كانى ئاسایشی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان، له كاره‌كانیان دوور بخاته‌وه".
ئه‌و ئه‌مینداره، ئاشكراشى كردووه، كه شانده ئه‌مریكییه‌كه به حكوومه‌تى عێراقییان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به ئه‌جینداى ئێران و دیاریكراویش به فه‌رمانى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودس و نوورى مالیكی، سه‌رۆكى پێشووى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، كار ده‌كه‌ن".
نوورى مالیكی، كه له دوو كابینه‌ى ڕابردووى حكوومه‌تى عێراقدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بوو، تۆمه‌تبار ده‌كرێت به شكستهێنان له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازیدا، به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌رده‌مى حوكمى ئه‌ودا (2006 تا 2014) جگه له شكاندنى چه‌ند گرتووخانه‌یه‌ك و هه‌ڵاتنى به‌كۆمه‌ڵی سه‌ركرده‌كانى قاعیده و گرووپه توندڕه‌وه‌كان، هاوكات له مانگى حوزه‌یرانى 2014 و له كۆتایی ده‌سه‌ڵاتیدا، داعش مووسڵ و ئه‌نبار و به‌شێك له سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ى داگیر كرد و تائێستاش شه‌ڕى ڕزگاركردنى ئه‌و شارانه له داعش، به‌رده‌وامه.
k24
