سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل
بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیا جیهانییەکان، ئامانج لەم سەردانەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیسراسئیل پتەوترکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و سەربازییەکانی نێوان دوو وڵات، هەروەها هەوڵدانە بۆ تاوتوێی پرسی ئاشتیی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل.
بڕیارە ترەمپ لەم گەیشتەیدا بۆ ئیسرائیل سەردانی دیواری ڕۆژئاوا و "یاد وەشەم" بکات و بڕیاریشە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی وەلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەش ساز بکەن.
باسنیوز
